به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه ده‌یان كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان كراون
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، ده‌یان كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
سامان سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌نیوز نێردراوه، رایگه‌یاند كه "12 حاڵه‌تی هه‌ناسه‌ته‌نگی سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنیان كردووه".
وتیشی: "دوای چاره‌سه‌ری پێویست له‌لایه‌ن پزیشكی ئیشكگر ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون و ئه‌وه‌ی پێویستی به چاره‌سه‌ری زیاتر هه‌بووه خه‌وێندران".
لای خۆیه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ به‌هۆی كاریگه‌ری شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌وه، له‌كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆوه تا كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و نزیكه‌ی (10) هاوڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و دوای ئه‌نجامدانی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان به‌شێك له‌و هاوڵاتییانه باری ته‌ندروستیان باش بووه‌وه چوونه‌ته‌وه ماڵه‌وه".
له‌ماوه‌كانی دواییدا چه‌ندین شه‌پۆلی خۆڵبارین شاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆڵبارینی ئه‌مڕۆ زۆر چڕتر بوو.
هاوكات له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه 94 كه‌س كه زۆربه‌یان نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ره‌بۆیان له‌گه‌ڵ بووه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه‌وه كه له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه له كه‌لار زیاتر له 10 كه‌س توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و داغڵی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
به‌وته‌ی ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی پێشبینی ده‌كرێت دره‌نگانی ئه‌مشه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه لاواز ببێت و كۆتایی به‌خۆڵبارینه‌كه بێت.
PM:08:51:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت