نوێترین لێدوانی مه‌سرور بارزانی ده‌رباره‌ی مووچه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه به رۆژنامه‌نووسانی وت: "ئێمه لای خۆمانه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی هه‌رێم بووه ئه‌نجاممان داوه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "ئه‌وه‌ی تر ده‌مێنێته‌وه‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق و داوا ده‌كه‌ین ئه‌وانیش ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 5ی ئایار بوو، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی مانگی رابردووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌ش نه‌كراوه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
PM:07:49:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت