له رووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كه‌س بریندار بوون
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- كفری پێنج كه‌س بریندار بوون.
هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه"ئه‌مشه‌و (یه‌كشه‌ممه) له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- كفری نزیك گوندی سه‌یده ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیك ئاب به‌ئاراسته‌ی كفری ڕۆیشتووه كۆنترۆڵی له‌ده‌ست دا‌و وه‌رگه‌ڕا".
ده‌شڵێت: "به‌هۆیه‌وه شۆفێر و چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كران".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه له‌لایه‌ن تیمی هاتووچۆوه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
PM:10:54:04/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت