سەلاحەدین بەهادین بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.


لە پەیامەکەدا هاتووە، "بە دڵێکی رازی بە قەدەری خودا، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ئاشتیخوازی تورکیا، سەرکاری پرۆسەی ئاشتەوایی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەنابی ( سری سورەیا ئۆندەر) دڵگرانی کردین".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو هاوخەمی ئاراستەی گەل و دەوڵەتی تورکیاو سەرجەم ئاشتیخوازانی جیهان ئەکەین، لە خودای میهرەبان لێخۆشبون و پاداشتی خوایی بۆ بەرێزیان دەخوازین، بۆ هاوکارو کەسوکارو بنەماڵەی بەرێزیان داوای سەبوری و سەربەرزی وبەردەوامی لە رێبازی مرۆڤدۆستی وئاشتی دەکەین".


PM:08:53:03/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو