مەسرور بارزانی: سری سورەیا ئۆندەر دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا
وێستگەنیوز-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بۆ کۆچی دوایی سیاسەتڤانی ناسراو و پەرلەمانتاری دیاری دەم پارتی و بريكاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەییا ئۆندەر)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوخەمیانم".
ئەوەشی وت، "سری سورەییا ئۆندەر، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و ڕۆڵيکی کارا و لەبیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕا. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت".
ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایاری 2025، سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (دەم پارتی) و ئەندامی شاندی دەم پارتی- ئیمراڵی، دوای 18 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
PM:07:21:03/05/2025
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت