قوباد تاڵەبانی :هەواڵی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر هەموومانی دڵگران و تازیەبار کرد
وێستگەنیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، 'پێش دوو مانگ بە دڵێکی پڕ لە هیوا و سیمایەکی سەرڕێژ لە گەشبینییەوە دەیڕوانییە پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی گەلی کورد لە تورکیا و ناوچەکەدا".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەداخەوە مەرگ مەودای بەو دڵە پڕ هیوایە نەدا تا ئەو داهاتووە پرشنگدارەی پێکەوەژیان کە تەمەنێک لەپێناویدا خەباتی کردبوو، بە چاوی خۆی ببینێت".
ئەوەشی خستەڕوو، "هەواڵی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەمپارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی هەموومانی دڵگران و تازیەبار کرد".
ئەوەشی خستەڕوو، "لە دڵەوە سەرەخۆشی لە هەڤاڵەکانی لە دەمپارتی و هەموو ئاشتیخوازانی کورد و تورک دەکەم و هیوادارین هەرچی زووترە ئاواتە مەزنەکەی بە هەوڵ و هیممەتی ئاشتیخوازان بێتەدی".
PM:07:19:03/05/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت