مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایاری 2025، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.


لە پەیامەکەدا هاتووە، "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتمەداری تورکیا و هاوسەرۆکی پێشووی دەم پارتی و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەیا ئۆندەر)م پێ گەییشت".

ئاماژەی بەوەکرد، "خوا لێخۆشبوو سری سورەیا ئۆندەر، کە ئەندامی شاندی ئیمراڵیش بوو، بەشی زۆری ژیانی خۆی بۆ خەباتی سیاسی و ئاشتییانە تەرخان کرد و هەوڵەکانی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا جێگەی پێزانینێکی زۆرە".

ئەوەشی خستەڕوو، "لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە، کەسوکار، دۆست، هەڤاڵ و هاوفکرانی خوالێخۆشبوو سری سورەیا ئۆندەر و سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی دەم پارتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

مەسعود بارزانی ئەوەشی وت، "لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت".


PM:06:28:03/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت