تورکیا ژمارەی بارەگا و سەربازەکانی لەناو خاکی هەرێمدا زیاتر دەکات


وێستگەنیوز_

سوپای توركیا ژمارەی بارەگا و سەربازەكانی لە هەرێم زیاتر دەكات و بەشێکی زۆری چیای مەتینای لە قەزای ئامێدی داگیركردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو سوپای توركیا چەكی قورس و مامناوەندی هێناوتەوە بنكەكانی خۆی لە بناری زنجیرە چیای مەتینا لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك."

لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا توركیا بە بەردەوامی بنكە سەربازییەكانی لە گوندەكانی سەرگەلێ، گوهەرزێ، بلاڤە و گەلی رەشاڤە لە ناحیەی دێرەلوكی سەر بە ئامێدی زیاد كردووە، بەوەش "90% زنجیرە چیای مەتینای لە قەزای ئامێدی" داگیركردووە. 

توركیا بە بەردەوامی سنورەكانی قەزای ئامێدی تۆپباران و بۆردومان دەكات و پێكدادانەكانیش لە نێوان سوپای ئەو وڵاتە و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەردەوامە. 

بەردەوامی ئەم هێرشانە لە كاتێكدایە، پارتی کرێکارانی کوردستان نزیكەی دوو مانگ لەمەوبەر، ئامادەیی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی و بەدەمەوەچوونی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەربڕی. 


PM:12:36:30/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت