"له بارزان 939 بنه‌گیا به‌و كه‌سانه چێندرانه‌وه كه به ره‌گه‌وه ده‌ریانهێنابوون"
وێستگه‌نیوز-
راگه‌یاندنی به‌تالیۆنی ژینگه‌پارێزی بارزان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پاش ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێك كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر گیای به‌هارییان به ڕه‌گه‌وه ده‌رهێنابوو، دوای كۆكردنه‌وه‌ی گیاكان، سه‌رپێچیكاران گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ شاخ و 939 بنه‌گیایان پێ چێندرایه‌وه كه ده‌ریانهێنابوون".
به‌تالیۆنی ژینگه‌پارێزی بارزان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بنه‌گیاكان به‌هۆی شێوازی هه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی گیاكانه‌وه ده‌رهاتبوون، ئه‌گه‌ر به چه‌قۆ گیاكان بكرێن، وه‌هایان لێنایه‌ت".
ده‌شڵێت: "ئه‌م بنه‌گیایانه بۆ فرۆشتن نه‌بوون، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ فرۆشتنی گیاكان له‌ناوده‌چوون و نه‌ده‌چێنرانه‌وه".
به‌تالیۆنی ژینگه‌پارێزی بارزان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "خۆشبه‌ختانه گیران و ته‌واوی بنه‌گیاكانیان پێ چێندرایه‌وه".
راشیگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار و هاتنی گژوگیاكانی به‌هاری "به‌تالیۆنه‌كه‌مان رێنمای ته‌واویان بۆ چۆنیه‌تی كردنی گژوگیا بۆ هاوڵاتیان روونكردبووه‌وه".
PM:11:52:28/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت