لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە ئامێدی سێ پێشمەرگە برینداربوون


وێستگەنیوز-

لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر خاڵێکی پێشمەرگە لە گوندی بلاڤەی سەر بە قەزای ئامێدی سێ پێشمەرگە برینداربوون.


ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، تەندروستیی ئامێدی رایگەیاند "سێ پێشمەرگە لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر خاڵێکی پێشمەرگە لە گوندی بلاڤە لە قەزای ئامێدی برینداربوون".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو سێ پێشمەرگەیەی برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانەی ئامێدی کراون".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە نەکراوە، کە بۆردوومانەکە لەلایەن کێوە ئەنجام دراوە، بەڵام بەردەوام رۆژانە ئەو ناوچانە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت.


PM:05:01:28/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو