وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ئاگادار دەکرێنەوە


وێستگەنیوز-

وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکرێنەوە بەزوووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان بکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کەموکورتییەکانی لیستی مووچە ئاگاداری وارسی شەهیدانی سەنگەر، هاوڵاتی، جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی سەردانیان بکەن.

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەوە بۆ ئەو کەسانەیە کە سەردانیان نەکردوون لە ماوەکانی پێشوو، تاوەکو کەموکورتییەکانیان چارەسەر بکەن".

دەبێت ئەم پێداویستیانەش لەگەڵ خۆیان ببەن:

– کۆپییەکی کارتی نیشتمانی و کۆپیەکی هەویەی شەهیدان لەسەر یەک وەرەقە.

– ناوی سیانی دایکی شەهید

– ناوی چواری وارس

– ناوی چواری شەهید

ئەوەشخراوەتەڕوو، "هەرکەس سەردانمان نەکات مووچەکەی رادەگیرێت دواجار خۆی بەرپرسیارە".


PM:01:44:28/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو