شاندی باڵای یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز_
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی نیسانی 2025، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوینەهەواری دوکان، بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
شاندی باڵای پارتی و یەکێتی پێشتر چەندین جار لە ئاستی باڵا و تیمی تەکنیکی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ کۆبوونەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێستاش گەیشتوونەتە قۆناغی دابەشکردنی پۆستەکان.
بەرپرسانی هەردوولا دەڵێن، پێشبینی دەکەن "لە ماوەیەکی نزیکدا کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهێنرێت."
دوا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە 17ی ئەم مانگە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، کە دوو کۆبوونەوەی لە خۆگرت، یەکەمیان لە نێوان هەردوو شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی بوو، دووەمیشیان لە نێوان شاندی باڵای هەردوو پارتەکە بوو.
AM:09:14:28/04/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت