وێستگەنیوز_
ئەمرۆ یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە و "لیژنەیەکی بۆ چاکسازی لە کاروباری هێزە ئەمنییەکان پێکهێنا" و تێیدا زیاد جەبار وەک سەرۆکی لیژنەی چاکسازی لەهێزە ئەمنییەکانی سنووری سلێمانی دیاریکرا.
میدیای فەرمی یەکێتی رایگەیاندووە: لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەندامانی سەرکردایەتی وێڕای دەربڕینی پشتیوانیان بۆ زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی، ستایشی ئارامی و دان بەخۆدا گرتنیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، "جەختکرایەوە کە دڵنیان دامودەزگا ئەمنییەکان رێککاری یاسایی و ئینزباتی پێویستیان بەرامبەر بەوانەی لە رووداوەکەی دوێنێدا پەلاماری پاسەوانەکانی ناوبراویان دابوو گرتووەتەبەر.
بەگوێرەی میدیای یەکێتی، "ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەستخۆشیان لە سەرۆکی یەکێتی کرد سەبارەت بە بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەک بۆ رێکخستنەوە و چاکسازی لە کاروباری هێزە ئەمنییەکانی تایبەت بە دەزگا حیزبی و مەدەنییەکان کە بڕیار وایە خودی زیاد جەبار سەرپەرشتی لیژنەی ناوبراو بکات."
PM:06:00:27/04/2025
ئهم بابهته 3152
جار خوێنراوهتهوه