مەحمود سەنگاوی هۆکاری ئامادەنەبوونی لە دووەهەمین دیداری یەکێتی ئاشکرادەکات
وێستگەنیوز-
نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود سەنگاوی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی بەشدارینەکردنی مەحمود سەنگاوی لە دووهەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کە ماوەی دوو رۆژی بەردەوام بوو.
لە روونکردنەوەیەکدا نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود سەنگاوی رایگەیاند، "لە چەند میدیایەکی دیاریکراوەوە هەواڵی چەواشە و بێ بنەما لەسەر ئامادەنەبوونی (هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی) لە دیدارەکەدا بڵاوکراوەتەوە کە مەبەست لێی چەواشەکردنی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی و تێکدانی ڕیزەکانی یەکێتی، بۆیە بە پێویستمان زانی بەم بڵاوکراوەیە ڕوونیبکەینەوە کە ئامادەنەبوونی بەڕێزیان هۆکاری گەشتکردنی بووە بۆ دەرەوەی وڵات و هیچ پەیوەندیەکی بە زوویر بوونی بەڕێزیانەوە و نییە".
ئاماژە بەوەکراوە، "مەحمود سەنگاوی خوێن و ئارەقەی بە هەڤاڵ و هاوڕێکانی یەکێتی بەخشییوە و بەحزبی خۆی دەزانێت. لە ئەگەری گەشتنەکردنیدا بە شانازییەوە لە نێو هاوڕێ و هەڤاڵەکانیدا بەشداری دووهەمین دیداری یەکێتی دەکرد و بەشداری بەرچاوی بەڕێزیان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا شاهیدی ئەو راستییە کە هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی یەکێتی و بەرژەوەندیەکانی حزبەکەی لە هەموو پلە و پۆست و مەنسەبێک بە گەورەتر دەبینێت بۆ ئەم مەبەستەش پەیامێکی پیرۆبایی خۆی ئاراستەی بەشداربووانی دووهەمین دیداری یەکێتی کردووە".
PM:10:36:24/04/2025
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت