شارەزایەکی کەشناسی: دوو شەپۆلی دیکەی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، تاکۆتایی ئەم مانگە دوو شەپۆلی دیکەی باران و هەورە بروسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "تا کۆتایی ئەم مانگە دوو شەپۆلی دیکەی باران و هەورە بروسکە ناوچەکانمان دەگرنەوە بەهۆی هاتنی حاڵەتی مەداری و شێی دەریای سوور و ناوەڕاست بە کاریگەری و بڕی جیاواز".
ئاماژەی بەوەکرد، "رۆژی 26ی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی شەممە لە کاتە کانی دوانیوەڕۆ و بەولاوە زیاتر ئێوارە و شەو تا یەکشەممە حاڵەتێکی مەداری و دەریای سوور روودەکاتە ناوچەکانمان تاوە باران هەوره بروسک ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە به کاریگەری و بڕی جیاواز لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با له کاتی تاوەکاندا، ئەگەری تەرزە لە هەندێک شوێن هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو، "حاڵەتێکی تری باران و هەورە بروسکە بە هاوکاری شێی مەداری و سوورو ناوەڕاست لە ناوەڕاستی هەفتەکەی دیکەوە روودەکاتەوە ناوچەکە بە کاریگەری و بڕی جیاواز پێش ئەو حاڵەتەش ئەگەری تەپو تۆزی ناوخۆیی هەیه لەکاتی هەردوو حاڵەتەکەدا پلهکانی گەرماش بەڕێژەی کەم دادەبەزن".
PM:09:44:24/04/2025
ئهم بابهته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت