قوباد تاڵەبانی: پێشنیارەکانی دیداری یەکێتی وەک خۆیان جێبەجێ دەکرێن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، دوای دوو رۆژ دووهەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆتایی هات.


قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری دووهەمین دیداری یەکێتی وتاری کۆتایی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "سەرجەم راپۆرتەکان کە راسپاردەی ئەندامانی یەکێتییە لەلایەن لیژنەی دیدارەکەوە کۆکراونەتەوە و دەدرێتە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشنیارەکانی دیداری یەکێتی وەک خۆیان جێبەجێ دەکرێن، بەڵام لەوانەیە هەندێک لە راسپاردەکان پێویستیان بە گۆڕینی یاسا هەبێت ئەوەش پەرلەمانتارەکانمان دەتوانن لە پەرلەمانەوە کاری لەسەر بکەن".

قوباد تاڵەبانی وتی، "دوای پەسەندکردنی پێشنیارەکان لیژنەیەک پێکدەهێنرێت بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن لەسەر جێبەجێکردنی پێشنیارەکان".

وتیشی، "پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن ناوەستێت و بەردوامن، بۆیە ئێمەش ناوەستین و بەردەوام دەبین".


PM:04:57:24/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت