وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو پزیشکەی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ژنێک ئەنجامدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی بریاریدا


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو پزیشکەی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ژنێک ئەنجامدا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی بریاریدا.


وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەبەرامبەر نەبوونی پسپۆڕی بواری کاری نەشتەرگەری جوانکاری و نەبوونی ڕێگەپێدانی کارکردنی لە نەخۆشخانەی ناوبراو، وەزارەتی تەندروستی ڕێککاری توندی یاسایی گرتەبەر بەرامبەر بە پزیشک (د. ئارام عەبدوڵڵا محەمەد)، دوای گیان لەدەستدانی هاوڵاتی (شۆخان عەبدوڵڵا) لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانەی (سەفین)ی تایبەت کە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجام درابوو".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە:

1- پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە کێشەی گیان لەدەستدانی ناوبراو بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2020 (یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش لەهەرێمی کوردستان) و پەیڕەوی (پێکهاتە و ئەرکەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) ژمارە (16)ی ساڵی 2022 بە ئامادەبوونی دادوەری داواکاری گشتی و نوێنەری سەندیکای پزیشکانی کوردستان.

2- ڕاگرتنی پزیشک (د. ئارام عەبدوڵڵا محەمەد) بەناونیشانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەکارکردنی تا کۆتایی هاتنی لێژنەی لێكۆڵینەوە ، لەبەر ئەوەی ناوبراو سەرپێچی ڕێنمایی ژمارە (10)ی ساڵی 2024 و فەرمانی وەزاری ژمارە (4304) لەڕێکەوتی 3ی تەموزی 2023 ی کردوە، کەوا کاری پسپۆڕی ئەم پزیشکە نیە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە بەڵکو ئەم نەشتەرگەریە کاری پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاریە نەوەک نەشتەرگەری گشتی.

3- پێبژاردنی نەخۆشخانەی (سەفین)ی تایبەت بەهۆی سەرپێچی کردنی یاسا و رێنماییەکان تایبەت بە نەبوونی رێگەپێدانی کارکردنی پزیشکی ناوبراو لە لیستی میلاکی ئەم نەخۆشخانەیە.

4- داخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی ناوبراو لەپێناو سەلامەتی نەخۆش و چارەسەرییەکان.









PM:04:14:24/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو