عه‌لی حه‌مه‌ساڵح نرخی كاره‌با 24 كاتژمێرییه‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی هه‌رێم پەشیمانبونەتەوە لە دابەزاندنی نرخی گرانی کارەبا، پێیانوایە خەڵک بەم نرخە گرانە ڕازییە.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "په‌شیمانبوونه‌وه و سه‌پاندنی زوڵم" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رپرسانی هه‌رێم "په‌شیمانبوونه‌ته‌وه له دابه‌زاندنی نرخی كاره‌با و ده‌یانه‌وێت ئه‌م نرخه به‌رزه‌ی ئێستا به نایاسایی دیاریكراوه، جێگیربكه‌ن..".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه هاوكات سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی-یه، ده‌ڵێت: "بڕیاربوو له سه‌ره‌تای (مانگی نیسان) نرخی كاره‌بای 24 كاتژمێری دابه‌زێنن، نه‌یان كرد".
ئاشكراشیكرد كه ئێستا نرخێكی گران جێگیره به‌م شێوه‌یه:
له (100 هه‌تا 600 كیلۆوات هه‌ر كیلۆواتێك به دینار) واته كۆی گشتی( 60 هه‌زار دیناری مانگانه) .. كه نزیكه‌ی 3.7 ئه‌مپێری به‌رده‌وام ده‌بێت.
له (600 كیلۆوات هه‌تا 750 كیلۆوات) هه‌ر كیلۆیه‌ك ده‌بێته 133 دینار واته كۆی گشتی (80 هه‌زار دیناری مانگانه) كه نزیكه‌ی 4.7 ئه‌مپێری به‌رده‌وام ده‌كات.
له (750 كیلۆوات هه‌تا 900 كیلۆوات) هه‌ر كیلۆیه‌ك ده‌بێته 166 دینار، واته: كۆی گشتی ده‌بێته (105 هه‌زار دیناری مانگانه) كه نزیكه 5.6 ئه‌مپێری به‌رده‌وام ده‌كات!
ئه‌گه‌ر له 900 كیلۆ وات زیاتر به‌كاربێت.. هه‌ر كیلۆیه‌ك له 166 دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات و 200 تێده‌په‌ڕێنێت. واته: 10 ئه‌مپێری به‌رده‌وام، نرخه‌كه‌ی زیاتره له 200 هه‌زار دینار.
PM:11:12:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 5960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت