وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی كۆده‌بمه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كۆده‌بێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له هه‌ولێر وتی: "له سه‌ردانه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده كۆده‌بمه‌وه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆببێته‌وه.
PM:10:38:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت