سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له توركیا كۆتا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حیزبی سه‌عاده كۆتا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كات و جه‌خت له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ك له سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/4/23 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به یاوه‌ری د.لوقمان باسكه‌دێری نوێنه‌ری یه‌كگرتوو له توركیا، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك سه‌رۆكی حیزب سه‌ردانی (مه‌حمود ئاریكان) سه‌رۆكی حیزبی سه‌عاده‌یان له شاری ئه‌نقه‌ره كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆتا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و به‌تایبه‌تی جوڵه و هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوواییانه‌ی ئاشته‌وایی و كرانه‌وه له توركیا كرا.
نووسینگه‌كه‌ی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان و گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ك له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی".
PM:10:02:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت