نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی چه‌وری ورگ و دابه‌زاندنی كێش له سلێمانی راگیرا
وێستگه‌نیوز-
به‌فه‌رمانی به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی چه‌وری ورگ و نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به دابه‌زاندنی كێش له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه حكومی و ئه‌هلیه‌كان راگیرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د.سه‌باح نه‌سره‌دین به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڕیاریدا به ڕاگرتنی هه‌موو جۆره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی چه‌وری ورگ و نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به‌دابه‌زاندنی كێش له هه‌موو نه‌خۆشخانه حكومی و نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تاوه‌كو به هه‌ماهه‌نگی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمه‌ڵه پزشیكیه‌كان ڕێنمایی نوێی تایبه‌ت به‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییانه ده‌رده‌كرێن.
له نوسراوێكی به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كه به ژماره 6810 و له‌مڕۆدا ئاراسته‌ی هه‌موو نه‌خۆشخانه حكومی و نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كراوه، ئاگاداری هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی كرده‌وه هه‌موو جۆره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت به دابه‌زاندنی كێش و لابردنی چه‌وری بوه‌ستێنن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تاوه‌كو به‌نووسراوێكی تر ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكار ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ژنێکی ته‌مه‌ن 36 ساڵان كه لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان، لەدوای نەشتەرگەرییەکی جوانکاری، گیانی لەدەست دا.
ژنەکە ناوی (شۆخان عەبدوڵا)یە و، لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ کراوە، دوای ئەو نەشتەرگەرییە تەندروستیی تێکچووە و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە دایکی سێ منداڵە و لە بەریتانیا ژیاوە. رۆژێک پێش جەژنی رەمەزان گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.
PM:09:18:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت