مه‌سرور بارزانی و ژان نوێل بارۆ: كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له كاتێكی نزیكدا پێكبهێنرێت
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/23 ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ژان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كرد.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به دۆستایه‌تیی به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا كرد و گوتی: "هه‌رێمی كوردستان فاكته‌رێكی گرنگی ئاسایش و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه‌دا".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاس و پیزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتیوانیی به‌رده‌وامی حكومه‌ت و گه‌لی فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و جه‌ختی له "گرنگیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه له بواره جۆراوجۆره‌كاندا كرده‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا ، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له كاتێكی نزیكدا.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرال و گرنگیی دابینكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم و ڕیزگرتن له سیسته‌می فیدراڵی و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوو .
PM:07:57:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت