هاوڕێ په‌نا: له‌مڕۆوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به لاله‌زار و به‌ره‌ی گه‌ل نه‌ماوه
وێستگه‌نیوز-
هاوڕێ په‌نا چالاكوان و یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی، رایگه‌یاند كه له‌ئه‌مڕۆوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌ره‌ی گه‌له‌وه نه‌ماوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هاوڕێ په‌نا كه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كاندیدی به‌ره‌ی گه‌ل بووه، له فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه له‌مڕۆوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به لاله‌زار و به‌ره‌ی گه‌ل نه‌ماوه....".
ده‌شڵێت: "سوپاسی هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوو له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هاوكارم بوون، تیمی پشتیوانیم بوون... ڕێزوسڵاوم هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م كاندید و ئه‌و كه‌سانه‌ی له لازار یه‌كترمان ناسی و له‌و ماوه‌یه‌دا هاوكارم بوون...".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بانگهێشتی تایبه‌تی قوباد تاڵه‌بانی به‌شداری دیداری دووه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌م كرد".
هاوڕێ په‌نا راشیگه‌یاندووه كه "زۆر به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و كاك قوباد و تیمی پڕۆتۆكۆڵ پێشوازیم لێكرا".
PM:07:46:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 8332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت