وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته ھه‌ولێر
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025.4.23، ژان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و فه‌لاح مسته‌فا، ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له پاریس، پێشوازی لێكرا.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كه هه‌ریه‌ك له باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق و كونسڵی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر یاوه‌ری بوون، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
PM:06:31:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت