وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە 'تای خوێنبەربوون' چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە
وێستگەنیو_
ئەمرۆ چوارشەممە 23ـی 4ـی 2025، وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە 'تای خوێنبەربوون' چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵیت، بۆ دووربوون لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون پێویستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم رێنماییە زانستییانە جێبەجێبکرێن:
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە رێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .
2- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن یان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وك (دەستکێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسکی دەموچاو) پێویستە لەبەرکرێن.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.
4- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .
6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت و شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
7-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت، بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) روونکراوە.
8 – باشتروايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بوماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 – 8) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون .
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتروايە نەيكڕيت يان سەری نەبڕیت بۆ دووربوون لە نەخۆشیى تاى خوێنبەربوون.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، "ئەم نەخۆشییە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێرووەکانی کە لەسەر ئاژەڵەکان دەژین وە بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە”.
AM:11:59:23/04/2025
ئهم بابهته 2412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت