نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی
وێستگەنیوز_
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك بە هەزار و 900 دینارە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە هەزار و 900 دینارە و هۆكارەكەشی پەیوەندی بە خواست و خستنەڕووەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی دابەزینی نرخەکەیەوە، خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە زەرەردان و یەك كیلۆ مریشك 2500 دینار لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دەكەوێت.
PM:11:24:22/04/2025
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت