قوباد تاڵەبانی: گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا حکومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت


وێستگەنیوز_

جێگرى سەرۆک وەزیران دەڵێت، گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت و حکومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق و لە دەستپێکی کۆبوونەوەى نێوانیان باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان کورد و بەریتانیا کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەم قۆناغەدا.

جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بەوەشدا کە "لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی گونجاو هەیە بۆ کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی بەریتانی و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیە هەموو جۆرە ئاسانکارییەکیان پێشكەش بکات."

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دیاردەی کۆچی نایاسایی کرا. لەم بارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، "باشترین رێگە بۆ نەهێشتنی کۆچی نایاسایی، گەشەپێدانی ئابوریی هەرێمی کوردستانە"

هاوکات، باڵیۆزی بەریتانیا "ئامادەیی وڵاتەکەی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە پرۆسەی گەشەپێداندا و بە تایبەتیش گەشەپێدانی ئەو ناوچانەی کە کەمتر گەشەیان کردوە و گەنجان زیاتر کۆچی لێدەکەن."


PM:08:12:22/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت