بافڵ تاڵه‌بانی بۆ شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له‌ناو حیزب‌دا رێكده‌خه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێداچوونه‌وه و نوێبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان تاووتوێ كرد.
نووسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه ناوبراو له ده‌باشان پێشوازی له شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "له دیداره‌كه‌دا پێداچوونه‌وه و نوێبوونه‌وه له‌ناو ئۆرگانه‌كان و داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه و رێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا".
بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له‌ناو حیزب‌دا رێكده‌خه‌ینه‌وه و به به‌رنامه‌ی نوێ و نیشتمانییانه هێزی یه‌كێتی باشتر به‌گه‌ڕده‌خه‌ینه‌وه و گیانی یه‌كێتی بوون له‌سه‌ر رێبازی راست و ره‌وانی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بوژێنینه‌وه".
لای خۆیه‌وه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا "نوێبوونه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی به گرنگ وه‌سفكرد و سوپاسی بافڵ تاڵه‌بانی كرد كه پاڵپشتی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كات".
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و شێخ جه‌عفه‌ر له كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه دووه‌م دیداری یه‌كێتی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه بچێت.
PM:06:22:22/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت