قوباد تاڵه‌بانی و كونسوڵی نوێی ئێران له هه‌ولێر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵی نوێی ئێران له هه‌ولێر كۆبۆوه، راشیگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆكرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی سێشه‌مه (22/4/2025) به‌ڕێوه‌چوو، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا. له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، جه‌ختیكرده‌وه كه "هه‌رێمی كوردستان خوازیاری گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران و به تایبه‌تیش له بواری بازرگانیدا".
هاوڕاشبوون له‌سه‌ر پێویستیی كاری هاوبه‌ش بۆ كارئاسانیكردنی زیاتر بۆ بازرگانانی هه‌ردوولا.
PM:06:11:22/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت