به‌ره‌ی گه‌ل: ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، مه‌ڵۆیه‌كی تر ده‌خاته سه‌ر خه‌رمانی كاره‌كانی
         
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز –
	به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، مه‌ڵۆیه‌كی تر ده‌خاته سه‌ر خه‌رمانی كاره‌كانی، ده‌شڵێت: "ئه‌و به‌رپرسانه‌ی رێگرن له‌به‌رده‌م ئازادی میدیاكاران، به‌قسه‌ی سواو پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نووسان، ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ره‌ی گه‌ل لە یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی‌دا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ئه‌مرۆ ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، مه‌ڵۆیه‌كی تر ده‌خاته سه‌ر خه‌رمانی كاره‌كانی. ئه‌و خه‌رمانه كاریگه‌ر و گرنگه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی دراماتیكی به‌ژین و ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه‌وه هه‌یه و ئه‌گه‌ر به پیشه‌یی زه‌مینه‌ی بۆ خۆش بكرێت، ئه‌وا به‌مانا راسته‌قینه‌كه‌ی ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م". 
به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ڵێت: " له‌كاتێكدا یادی 127 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رزده‌نرخێنین،   به‌داخه‌وه وه‌ك ڕۆژی رووناك ده‌بینین ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه هۆكار و رێگرن له‌به‌رده‌م ئازادی میدیاكاران و كاره‌كانیان ، له‌م یاده‌دا دێن به‌قسه‌ی  ته‌قلیدی و سواو پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نووسان، ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه له‌به‌ره‌ی گه‌ل، له‌م یاده‌دا دروود و ده‌ستخۆشی ده‌نێرین بۆ گیانی قه‌ڵه‌مه ئازا و ، ئازاده‌كانی دنیای رۆژنامه‌گه‌ری كوردی هه‌رله‌میقداد به‌درخانه‌وه تائه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆمان كه له‌به‌گژاچوونه‌وه‌ی نادادی و سته‌م و گه‌نده‌ڵی ماندوو نابن و خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان".
        
        
PM:02:41:22/04/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									924
 جار خوێنراوه‌ته‌وه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت