داهاتی نانەوتی مانگی سێی هەرێم رادەستی بەغدا کرا
وێستگەنیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق کە بڕەکەی نزیکەی 49 ملیار دینارە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 22ی نیسانی 2025، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاداری ساڵی 2025 کە بڕەکەی 48 ملیارو 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
بەپێی یاسای بودجە بێت دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە نیوەی داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق بکات.
PM:12:35:22/04/2025
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت