کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارینی تاوە باران هەیە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 22ی نیسانی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و رۆژئاوا بە تایبەت سنوورى پارێزگاى دهۆک، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ سێشەممە 23ی نیسانی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوانیوەرۆوە لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ کەمێک تاوەباران لەناوچە شاخاویەکانی باکوور و باکوری رۆژئاوا، هەروەها لەکاتەکانی دوانیوەرۆ بۆ ماوەیەک ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 /ک لەناوچەکانی رۆژهەڵات، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ ".

بەرزترین پلەکانی گەرما:

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی


PM:12:01:22/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو