یەكگرتوو: رەوشی رۆژنامەنووسان لە کوردستان لەگەڵ بنەماکانی یاسای رۆژنامەگەری یەکناگرێتەوە


وێستگەنیوز-

لە یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.


مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو رایگەیاند، "وێرایی پاڵپشتی ده‌ستووری و یاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستان، رەوشی رۆژنامەنووسان لە کوردستان لەگەڵ بنەماکانی یاسای ڕۆژنامەگەری یەکناگرێتەوە. سەرەڕای بوونی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007، هێشتا پێشێلکارییه‌كان بەردەوامە".

لە پەیامەکەشدا هاتووە، "هەمیشە شكۆدار بێت، دەنگی داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان و ئازادی رۆژنامەگەری لە كوردستان".


AM:10:36:22/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو