مەسعود بارزانی داوایەک ئاڕاستەی رۆژنامەنووسان دەکات
وێستگەنیوز-
بە بۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەسعود بارزانی رایگەیاند، "بە بۆنەی 127 ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین رۆژنامەی كوردی كە هاوكات رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیشە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان دەكەم".
ئاماژە بەوەکراوە، "رۆژنامەگەری و كاری ڕاگەیاندن و میدیایی فاكتەرێكی گرنگی برەودانی هۆشیاریی نەتەوەیی و پاراستن و دەوڵەمەندكردنی زمانی كوردین، هاوكات راگەیاندن و رۆژنامەگەریی كوردی چەكێكی بەهێزە بۆ ناساندنی دۆزی رەوای گەلەكەمان بە جیهان و هەروەها ئامرازێكی كاریگەرە بۆ پاراستنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و قووڵتركردنی كولتووری ئاشتیخوازی و لێبوردەیی گەلی كوردستان".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەو یادەدا داوا لە هەموو ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنكارانی خۆشەویست دەكەم لە ئەرك و كارەكەیاندا پیشەییانە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكاندا مامەڵە بكەن و ڕەچاوی بەهاكان و بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان بكەن".
لە کۆتایی پەیامەکەشدا مەسعود بارزانی هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ هەموو رۆژنامەنووسانی كوردستان خواست.
AM:09:54:22/04/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت