ئەمڕۆ 127 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی كوردی تێپەڕدەبێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی نیسانی 2025، 127 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی، لە ساڵی 1898 یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی رۆژنامەی (كوردستان) لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە، لە قاهیرە پایتەختی میسر بڵاوکرایەوە.
رۆژنامەی كوردستان بە زاراوەی كرمانجی سەروو، بە تایبەت شێوەزاری ناوچەكانی جەزیرە و بۆتان دەرچووە، هەروەها دوو هەفتە جارێك یان درەنگتر رۆژنامەکە دەردەچوو.
تاوەکو ژمارە پێنجی رۆژنامەی کوردستان میقداد مەدحەت بەدرخان، سەرنووسەری بووە، لە دوای ئەو ژمارەیەوە عەبدولڕەحمان بەدرخانی، برای ئەركەكەی وەرگرتووە.
رۆژنامەی كوردستان، سەرجەم 31 ژمارەی لێ دەرچووە، ژمارە یەك تا پێنجی لە قاهیرە، ژمارە شەش تا 19 لە جنێڤ، 20 تا 23ی دیسانەوە لە قاهیرە دەرچووە، هەروەها ژمارە 24 لە لەندەن، ژمارەكانی 25 تا 29 لە ڤۆڵكستۆن، ژمارە 30 و 31 لە جنێڤ دەرچوون، دوا ژمارەی رۆژنامەكەش لە 14ی نیسانی 1902 بڵاوكراوەتەوە.
لە رۆژی 22ی نیسانی 2021، بە دەنگی 101 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازە یاسای بڕیاری رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی پەسەند کرا کە رۆژی 22ی نیسانی هەموو ساڵێک کرایە رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی.
AM:09:28:22/04/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت