ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی راكان جبوری روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك ره‌تیده‌كاته‌وه كه راكان جبوری له‌سه‌ر سكاڵا و ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سایه‌تی سیاسی یان حزبی یان په‌رله‌مانتار ده‌ستگیركرابێت و ده‌ڵێت: "كه‌یسه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیداره به رێكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی".
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025، راکان سەعید جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە وەکالەت لە بەغدا دەستگیرکرا.
دوای ده‌ستگیركردنیشی چه‌ند په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تییه‌ك رایانگه‌یاند كه له‌سه‌ر سكاڵای ئه‌وان، ناوبراو ده‌ستگیر كراوه.
لای خۆیه‌وه ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی لەسەر كەیسی پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە وەکالەت بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "دۆسیه‌كه بابه‌تێكی ( قه‌زایی و یاسایی و كارگێڕی )یه و په‌یوه‌ندیداره به تۆمه‌تی دۆسیه و ڕێكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و دارایی كه له ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا ئه‌نجامی داوه".
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك راشیگه‌یاند كه كه‌یسه‌كه، "په‌یوه‌ندی به سكاڵا و ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سایه‌تی سیاسی یان حزبی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، یان كه‌سانی دیكه‌وه نییه".
PM:10:16:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت