عه‌لی باپیر و شاندێكی ده‌م پارتی: پڕۆسه‌ی ئاشتی له به‌رژه‌وه‌ندیی كورده
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/4/2025، عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تی، پێشوازیی كرد له شاندێكی ده‌م پارتی، كه پێكهاتبوون له مه‌راڵ دانش بێشتاش په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له په‌رله‌مانی توركیا و نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دیموكراتیكی گه‌لان و، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئێستا و پێشووی پارته‌كه و چه‌ند ئه‌ندامیكی دیكه‌ی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له دیداره‌كه‌دا باس له پڕۆسه‌ی ئاشتیی له توركیا كرا و، عه‌لی باپیر هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی دووپاتكرده‌وه كه پێشوازیی له پڕۆسه‌كه ده‌كات و، خوازیاره كه ئه‌مجاره ئه‌نجامی ئه‌رێنیی هه‌بێت و، بۆ ئه‌مه‌ش چی بكه‌وێته سه‌ر ئێمه هاوكار ده‌بین.
هه‌ردوو لا هاوڕا بوون كه پڕۆسه‌ی ئاستیی له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دایه و، پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌ره‌و پیری بچن و، به زمانی گقتوگۆ و دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزنه‌وه و، هه‌نگاوی جیددیی بنێن به ئاڕاسته‌ی به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆسه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان.
PM:09:16:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت