ناوی 38 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی گه‌ڕایه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "دوێنێ و ئه‌مڕۆ ناوی 38 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌".


سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند كه‌ "دوێنێ و ئه‌مڕۆ ناوی 38 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی".

به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ڵێت: "به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی زه‌ویان هه‌یه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 315 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ و دوێنێ ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ خانه‌نشین و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆن".

به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ "هێشتا 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ ماون بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و فۆڕمیان له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ی ناوی 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ بنێرین بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".

سه‌ربه‌ست مه‌ولود بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی راشیگه‌یاند كه‌ "هه‌ر شاره‌وانییه‌ك زه‌وی ئاماده‌ی هه‌بێت ده‌توانێت دابه‌شی سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی سنووری خۆی بكات، كاتی دابه‌شكردنه‌كه‌ دیار نییه‌، به‌ڵام هه‌موو شاره‌وانییه‌كان ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه‌، بۆ نموونه‌ له‌ هه‌ولێر پێشتر پێنج هه‌زار پارچه‌ زه‌وی دابه‌شكراوه‌، بڕیاره‌ 20 هه‌زاری دیكه‌ش دابه‌ش بكرێت".


PM:08:50:21/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 2584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت