دژه‌تیرۆر: ژماره‌یه‌ك تیرۆریست له سنوری گه‌رمیان ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر CTG ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی له سنووری گه‌رمیان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ل ه چه‌ندین شه‌ڕدا دژ به هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق
به‌شدارییان كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆر CTG له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی دژه‌تیرۆر، هێزه‌كانیان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستیان له سنوری گه‌رمیان ده‌ستگیركرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "تیرۆریستانی ده‌ستگیركراو پێشینه‌ی كاریان هه‌بووه له‌ناو دیوانی جوندی ڕێكخراوی تیرۆرستیی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی".
ده‌شڵێت: "له چه‌ندین شه‌ڕدا دژ به هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ناوچه‌كانی سنوری دیاله، حه‌مرین، عوزێم به‌شدارییان كردووه".
دژه‌تیرۆر راشیگه‌یاند كه "له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و دادگاكانی عێراقه‌وه به مادده‌ی 4ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر داواكراوبوون، ده‌ستبه‌جێ پاش ده‌ستگیركردنیان راده‌ستی یاسا كران به مه‌به‌ستی سزادانیان".
PM:08:16:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت