ئۆجه‌لان له زیندانه‌وه په‌یامی نوێی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
شاندی ئیمراڵی رایگه‌یاند كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ئومێدی به پرۆسه‌ی ئاشتی ماوه و له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندێكی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی) كه پێكهاتبوون له په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتاری وان و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل یه‌ك له پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده چوونه دوورگه‌ی ئیمراڵی و له زیندانی جۆری Fی ئیمراڵی دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجام دا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندی ئیمراڵی له نه‌خۆشخانه‌ی فلۆره‌نس نایتینگه‌یل كه سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئه‌ندامی شاندی ئیمراڵیی ده‌م پارتی لێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، باسی سه‌ردانه‌كه‌یان كرد و نوێترین په‌یامی ئۆجه‌لانیان راگه‌یاند.
شانده‌كه رایانگه‌یاند كه دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان به باشی به‌ڕێوه‌چووه و دوو كاتژمێر و نیوی خایاندووه.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه ئۆجه‌لان له‌رێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ئاگاداری تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی سری سوره‌یا ئۆنده‌ره و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێت.
ئۆجه‌لان له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "12 ساڵ له‌گه‌ڵ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر كارده‌كه‌ین، كه‌سێكه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه گه‌وره‌كانی ئاشتییه".
به وته‌ی شانده‌كه‌ی ئیمراڵی، "ئۆجه‌لان ئومێدی به پرۆسه‌ی ئاشتی ماوه و له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه".
PM:07:49:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت