نێچیرڤان بارزانی: یاد و په‌يامه‌کەی پاپا فرانسیس به چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه
وێستگەنیوز_
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس دەنوسێت: "سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و رۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو".
نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس بڵاوکردەوە، دەڵێت، "به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆمه‌وه، له ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م و هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سايه‌تييه مێژووييه گه‌وره‌يه‌ین كه ژيانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگری له شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌يامی خۆشه‌ويستی و پێكه‌وه‌ژيان ته‌رخان كردبوو".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، كه فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێكدێنن، ميراتی مرۆيی و رۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له خوای مه‌زن داواکارین گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاپا فره‌نسیس به جه‌سته کۆچی دوایی کرد، به‌ڵام یاد و په‌يامه‌كه‌ی هه‌میشه به چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه، "بۆ ئێمه‌ش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له 2021، بۆ هه‌میشه زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت".
PM:12:58:21/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت