سەرۆک وەزیران: بە کۆچی دوایی پاپا؛ جیهان داکۆکیکارێکی دڵسۆزیی و یەکگرتوویی لەدەست دا


وێستگەنیوز_

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆچی دوایی پاپای فرانسیس دەڵێت: جیهان داکۆکیکارێکی دڵسۆزیی و یەکگرتوویی لەدەست دا.

ئەمرۆ دووشەممە، 21ـی 4ـی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردەوە. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە ڤاتیکان و بڕوادارانی کاسۆلیکی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت: بە کۆچی دوایی پاپا، جیهان داکۆکیکارێکی دڵسۆزیی و یەکگرتوویی لەدەست دا.

 


PM:12:55:21/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت