خوێندنی باڵا: ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرێت
وێستگەنیوز_
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى راگەیەندرێت".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 01:00ـی نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى رادەگەیەندرێن.
بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەى کۆتایی ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە سێەتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن لە بەشى (Exames).
PM:12:42:21/04/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت