نرخی زێڕ بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە


وێستگەنیوز_

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبوونەوە مێژوییەکەی بەردەوامە و بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 74 دۆلار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی نیسانی 2025، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 389 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخەکەی سێ هەزار و 315 دۆلار بوو.

بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر زۆرینەی وڵاتانی جیهان و چین لە پێش هەموویانەوە، بووەتە هۆکاری ناجێگیری لە بازاڕەکانی جیهاندا و دابەزینی بەهای پشکی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان.

دابەزینی بەهای پشکی کۆمپانیاکانیش، بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر زێڕ بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە سامانەکانیان.

نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 به 606 هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 به 707 هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 به 740 هەزار دینار.

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 به 810 هەزار دینار.


AM:09:44:21/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 3108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت