له گوندێكی ورمێ ته‌رمی شه‌ش كه‌س دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له گوندێكی سنووری شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌رمی شه‌ش كه‌س دۆزرایه‌وه كه چواریان پیاو و دووانیان ژنن.
ئاژانسی میهر نیوز له زاری به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی ورمێ بڵاویكرده‌وه كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له گیان زاری فه‌رزین ره‌زازاده له‌ده‌ستدانی شه‌ش كه‌س له یه‌كێك له گونده‌كانی شاری ورمێ ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
فه‌رزین ره‌زازاده ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30-40 ساڵه و دوو ژن و چوار پیاو بوون".
به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی ورمێ رایگه‌یاند كه تا ئێستا هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و شه‌ش كه‌سه نه‌زانراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌رمی ئه‌و شه‌ش كه‌سه له‌نێو ڤێلایه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌وه ده‌ستپێكردووه.
PM:11:29:20/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت