بافڵ تاڵه‌بانی و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران دۆخی سیاسی و ئه‌منیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هه‌موو لایه‌نه‌كان كرده‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه دۆستانه و له‌مێژینه‌كانی هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرایه‌وه له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان.
ئاماژه به‌وه‌شدرا كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاووتوێكرا و جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هه‌موو لایه‌نه‌كان كرایه‌وه له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیری و ئارامی و دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له گرژییه‌كان".
بافڵ تاڵه‌بانی به گه‌شبینییه‌وه له گفتوگۆكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌مریكای رووانی و هیوای خواست ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و جه‌ختیكرده‌وه كه چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان باشترین بژارده‌یه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسه‌كان.
"لای خۆیه‌وه، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی به رێزه‌وه ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگی سه‌رۆك مام جه‌لالدا له بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوولا و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه ئه‌مڕۆ یه‌كێتی به‌هه‌مان سیاسه‌ت و پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه درێژه به كاری خۆی ده‌دات"، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی واده‌ڵێت.
PM:09:59:20/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت