نوێترین بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی “هه‌ژماری من” راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند كه به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، "هه‌ژماری من” ده‌گوازرێته‌وه بۆسه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی.
له فه‌رمانێكدا ، كه به ئیمزای د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه، هاتووه كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار درا به:
1-گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ” هه‌ژماری من” بۆسه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تیش سه‌رپشك ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كه له‌به‌ر رۆشنایی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی فیدراڵی، و ئه‌ژماری بانكی مووچه‌خۆر پارێزراو ده‌بێت به گوێره‌ی هه‌مان یاسا و رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی فیدڕاڵ.
2-سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ئاسانكاری پێویست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له ئێستادا میدیاكانی پارتی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێتی به پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من” رازی بووه و پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گه‌یشتووه‌نه‌ته رێككه‌وتوون.
PM:07:42:20/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 4836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت