لەبارەی خانەنشینبوونەوە داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکرێت


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی خانەنشینانەوە داوایەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.


ئەمڕۆ شەممە 19ی نیسانی 2025، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "بەپێی مادەی 34 بڕگەی دووەم لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 14ی ساڵی 2014ی هەموارکراو، ئەو فەرمانبەرانەی کە لەدایکبوونیان یەکی تەموزە لە دەسەڵاتی وەزیر یان لایەنی نەبەسراو بە وەزارەت یان پارێزگارە هەڵاوێردن (استثناء) بکات بۆ هەمواری لەدایکبوون لە یەکی تەموز بۆ 31ی کانوونی یەکەم، واتە خانەنشینبوونەکەی بکرێت بەو رێکەوتە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمە لە عێراق جێبەجێدەکرێت پێویستە هەرێمیش هەمان مادە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق جێبەجێبکات".


PM:04:36:19/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت