دڵشاد میرانی: ئاماده‌كاری بۆ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
دڵشاد میرانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی رایگه‌یاند كه له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ته‌وتین، ئاماده‌كاری بۆ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دڵشاد میرانی، له فه‌یسبوك نووسی: "له پێناو جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی (ته‌وتین) ئاماده‌كاری بۆ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین”.
ئه‌و مامۆستا ناڕازییه باسی له‌وه‌شكردووه كه "ئه‌مجاره خۆشبه‌ختانه شاره گه‌وره‌كانی عێراق هاوهه‌ڵوێست و پشتیوانمانن”.
له ئێستادا میدیاكانی پارتی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێتی به پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من” رازی بووه و پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گه‌یشتووه‌نه‌ته رێككه‌وتوون.
PM:03:04:19/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت