كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی نیسانی 2025 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبوونی په‌ڵه هه‌ور".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: " پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه به (2-3 ) پله‌ی سیلیزی له تۆماره‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 20- 4- 2025 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێكجار ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی ( 1-2 ) پله‌ی سیلیزی به‌راوورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مرۆ .. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 29 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 27 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 27 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 31 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 28 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 27 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 25 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 15 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان :33 پله‌ی سیلیزی
AM:10:55:19/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت